مەحمود عوسمان چی لە سەر پارتی و یەکێتی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / مەحمود عوسمان


Oct 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سیاسەتمەداری ناسراوی کورد سەبارەت بە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان وتی کە ئەوان ڕاست ناکەن، یەکدەنگ نین و دژی یەکترن، یەکێتی و پارتیش دژی یەکترن.

مەحمود عوسمان لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە لە پاش ڕووخانی سەدام دۆخی عێراق هەروا بووە، کە هەڵبژاردنەکان دەکرێت هەموو دەیانەوێت براوە بن و لە حکومەت و دەسەڵاتدا بن، ئەگەر دەنگیان کەم بێت باس لە ساختەکاری و شتی دیکە دەکەن، هەمیشە وەهاش بووە.

ناوبراو وتی کە دەسەڵات و حکومەتی داهاتووش لە دەستی شێعەکاندا دەمێنێتەوە، ئێستا شێعەکان دوو بەرەن بەڵام ڕەنگە مەرجەعیەت یان ئێران ئەو دوو بەرەیە بگەێننە ڕێکەوتن.

مەحمود عوسمان سەبارەت بە لایەنە سیاسییەکانی کوردیش وتی: لایەنە کوردییەکان ڕاست ناکەن، یەکدەنگ نین و دژی یەکترن، یەکێتی و پارتیش دژی یەکترن، ئەوانی دیکەش هەر وایە، زۆریش لە ناو خۆیاندا ناڕێکن./.