پەکەکە سەرۆکی کۆمەڵ و یەکگرتوو تۆمەتبار دەکات

(0) / / كوردستان / تورکیا هاکان فیدان عەلی باپیر کوردستان


Oct 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
پارتی کرێکارانی کوردستان سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی بە هاوکاری لە گەڵ تورکیا تۆمەتبار کردووە.
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە هەر یەک لە عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە لە سەردانەکەیان بۆ تورکیا لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە.
هەروەها سەرۆکی دوو حیزبە ئیسلامییەکەی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبار کراون کە لە گەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە و فیدان داوای لێکردوون کە ڕاستەوخۆ بکەونە شەڕی دژ بە کوردەوە.