ئایا بایکۆتی مامۆستایان بەردەوام دەبێت؟

(0) / / كوردستان / ئەحمەد گەرمیانی کوردستان


Oct 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند کە بە هۆی بایکۆتەوە تا ئێستا زیاتر لە 700 هەزار قوتابی ساڵی نوێی خوێندنیان دەستپێنەکردووە.
ئەحمەد گەرمیانی ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی هەیە.
ناوبراو وتی کە بە هۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە سنوری پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان، ڕاپەڕین و پەروەردەی کۆیە، نزیکەی 700 هەزار قوتانی کە لە سەدا 40 ی قوتابیان پێک دێنن، نەچوونەتە ژوورەکانی خوێندن.
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان وتی کە مامۆستایان داوای مووچەی خۆیان دەکەن و ناکرێت بە گوشار بگەڕێنەوە ژوورەکانی خوێندن و دەبێت ڕەزامەندی ئەوان مسۆگەر بکرێت.