ڕێواس فایەق باسی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / كوردستان / ڕێواس فایەق


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان پاشەکشەی کردووە.

ڕێواس فایەق وتی کە خۆم و ئەو حیزبەش لێوەی هاتووم بڕوای تەواومان بە ئازادی ڕادەربڕین هەیە بەڵام لە هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە ناو حیزبە سیاسییەکانیش ئازادی ڕادەربڕین پاشەکشەی کردووە.

ناوبراو وتی کە خەریکە وای لێدێت ئازادی ڕادەربڕین نامێنێت، لە ناو حیزبی سیاسیش نامێنێت، لە ناو خێزانیش وەکوو پێویست نامێنێت، واتە بەداخەوە کە ئەمە بە گشتی بەرەو پاشەکشەمان دەبات.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە سەر دۆسیەی زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینانیش وتی کە ئەگەر متمانە بە دەسەڵاتی دادوەری و بە دادگا لە هەرێمی کوردستان هەبوایە، کەس نەیدەتوانی گومان بخاتە سەر بڕیاری دادگا./.