سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: تەنیا واژۆی خۆم یاساییە

(0) / / كوردستان / ڕێواس فایەق


May 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش نووسراوەکەی هێمن هەورامی، ڕێواس فایەق نووسراوی بۆ کۆمیسیۆن ناردووە و ڕایگەیاندووە کە هیچ دەنگدانێک لە پەرلەمانەوە بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەکراوە.
نووسراوەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکایەتی هەرێم کراوە و داوایکردووە کە کار بە هیچ نووسراوێکی پەرلەمان نەکرێت، تەنیا ئەوانەی نەبێت کە واژۆی سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە.
ڕێواس فایەق ڕایگەیاندووە کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناتوانێت بە بێ نووسراوی سەرۆکی پەرلەمان هیچ هەنگاوێک بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردنەکان بنێت./.