سەرۆکی پەرلەمان چەند زانیارییەکی نوێ لە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / ڕێواس فایەق


May 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە یەک دوو مادەی پرۆژەیاسای هەڵبژاردن ماون کە ڕێکەوتنیان لە سەر بکرێت.
ڕێواس فایەق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن وتی: بەشی هەرە زۆری ڕێکەوتنی لە سەر کراوە و مادەی زۆر کەم ماوە، هیوادارم ئەم کەشە ئەرێنییەی ئێستا لە نێوان حزبە سیاسییەکان درووست بووە، کاریگەری هەبێت کە ئەو یەک دوو مادەش تەواو بکرێن.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە درێژەدا سەبارەت بەوەی کە ئایا دواکەوتنی ڕاسپاردنی کۆمیسیۆن بۆ ئامادەکاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن کاریگەری لە سەر کوالێتی هەڵبژاردن دەبێت یان نە؟ وتی: با پێش ڕووداوەکان نەکەوین، هەر کات کۆمیسیۆن کارا کرایەوە و پێداویستییەکانی دابین کرا، ئەو کات ئەوان ڕەنگە بڵێن پێویستمان بە حەوت مانە، یان بڵێن بە چوار مانگ کارەکانمان تەواو دەکەین.
ڕێواس فایەق وتی کە هاوتەریب لە گەڵ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، دەبێت کۆمیسیۆنیش کارا بکرێتەوە./.