باڵیۆزی بەریتانیا داوایەک لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

(0) / / كوردستان / بەریتانیا ستیڤن هیچن هەرێمی کوردستان عێراق


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە و سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی سیاسی عێراق بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
باڵیۆزی بەریتانیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا دۆخی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
باڵیۆزی بەریتانیا داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە کە کورد بە یەک هەڵوێستی، کێشەکانی لە گەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق چارەسەر بکات.