قوباد تاڵەبانی چی لە سەر بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / عێراق قوباد تاڵەبانی هەرێمی کوردستان


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە نابێت هاووڵاتیانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ مووچەیی و بێ بودجەییدا بن.
قوباد تاڵەبانی لە میانەی چاوپێکەوتنی کریستیانە هۆمان باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق، ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ زاڵبوون بە سەر کێشەکان و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ بودجەیی و بێ مووچەییدا بن.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەروەها بە ئاماژە بە چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوو لە سەرجەم قۆناغەکانی ئەم پرۆسەیەدا هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کردووە.