نێچیرڤان بارزانی پێشنیارێک بۆ پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی دەخاتەڕوو
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیی لە سەر کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ڕاگەیاند.
نێچیرڤان بارزانی لە پانێلێکدا لە دیداری مێری وتی کە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی هێندە خەراپ نییە کە نەتوانرێت چارەسەر بکرێت و دەبێت ڕێکەوتنێکی ڕاستەقینە لە نێوانیاندا هەبێت.
ناوبراو وتی کە کارکردنی هاوبەشی پارتی و یەکێتی پێویستی بە ڕێکەوتنێکی نوێی کاغەزییە، هاوشێوەی ئەوەی کە لە سەردەمی مام جەلال کرا و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ سەقامگیریی بۆ هەرێمی کوردستان دابین کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی کە بە یەکەوە توانرا دەسکەوتی زیاتر بە دەست بهێندرێت، تەنانەت بۆ عێراقیش کۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان گرنگە.
تێبينيێك بنێرە: