وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و لوبنان دەکات

(0) / / ئاسیا / فەڵەستین حوسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لوبنان عێراق ئێران


Oct 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەر دوو وڵاتی عێراق و لوبنان دەکات. عێراق یەکەم وێستگەی سەردانەکەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەبێت و پاشان دەگاتە لوبنان.
حوسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی عێراق و لوبنان دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو دوو وڵاتە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە هۆی شەڕی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیلەوە تاوتوێ دەکات.
ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕێگای پەیوەندی بە بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامییەوە جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی بەپەلەی دانیشتنی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی فەڵەستین کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت دەستبەجێ هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە کەرتی غەززە.