زانیارییەکی گرنگ لە سەر هێرشەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاشکرا دەبێت

(0) / / كوردستان / هەولێر


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق زانیاری سەرەتایی و مەترسیداری لە سەر هێرشەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاشکرا کردووە.

بەدر زیادی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە زانیاری و لێکۆڵینەوە بەراییە ئەمنییەکان ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی کە فڕۆکەخانەی هەولێری کردە ئامانج، لە شاری هەولێرەوە فڕیوە.

ناوبراو داوایکردووە کە هەر دوو حکومەتی هەرێم و ناوەند بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ئەم هێرشە و هێرشەکانی پێشوو هاوکاری بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پێشووی پارتی ڕایگەیاندووە کە کەس و لایەنە سەرەکییەکانی پشت ئەو هێرشانە ناسراون./.