ئایا حزبوڵڵا دەچێتە شەڕی ئەمجارەی دژ بە ئیسرائیلەوە؟

(0) / / ئاسیا / حەماس ئیسرائیل حزبوڵڵای لوبنان


Oct 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
حزبوڵڵای لوبنان هەڵوێستی خۆیی لە سەر شەڕی حەماس – ئیسرائیل ڕاگەیاند.
نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە هەر کات پێویست بکات ئەوانیش دژی ئیسرائیل دەست بە جوڵە دەکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بە وردی چاودێری هەموو پلانێکی ئیسرائیل دەکرێت و حزبوڵڵا بە تێڕوانینی خۆی هاوکاری فەڵەستینییەکان دەکات.
نەعیم قاسم شەڕەکەی حەماس ی لە دژی ئیسرائیل بە شانازییەکی گەورە ناو برد و ڕایگەیاند کە ئەم شەڕە لاوازییەکانی تەل ئەبیبی ئاشکراتر کردووە.