یەکێتی زنجیرە گۆڕانکارییەکی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / بەغداد عیماد ئەحمەد نیشتمانی کوردستان


Oct 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی دووەمی مەکتەبی سیاسی، بەرپرسی مەکتەبەکان دیاری کراون
سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا بەرپرسی مەکتەبەکان دەستنیشان کراون.
گۆڕانکارییەکانیش بەم شێوەیە بووە کە سەرکەوت زەکی وەک لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن، عیماد ئەحمەد بۆ لێپرسراوی راگەیاندن و روناکبیری، قوباد جەلال تاڵەبانی وەک لێپرسراوی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بۆ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، بڵێسە جەبار فەرمان بۆ لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان، نزار ئامێدی بۆ مەکتەبی یەکێتیی لە بەغداد، بورهان سەعید سۆفی بۆ مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان، شێخ ئەحمەد و شوان قادر بۆ دارایی ئیدارەی گشتی، د. یوسف گۆران بۆ مەکتەبی لێکۆڵینەوە، تەلار لەتیف بۆ مەکتەبی کاروباری یاسایی، شاڵاو سەڵاح بۆ مەکتەبی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستنیشان کراون.