سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا بە تەلەفوون دۆخی غەززەیان تاوتوێ کرد

(0) / / ئاسیا / ڤلادیمیر پوتین ئیسرائیل غەززە ئێران


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
هەر دوو سەرۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا لە ڕێگای تەلەفوونەوە چەندین پرسیان تاوتوێ کرد، لەوانەش دۆخی غەززە و هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم ناوچەیە.
نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندووە کە ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەبارەت بە بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە هۆشداریی داوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەردەوامی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی کردنەوەی بەرەی نوێی شەڕ و درێژەپێدانی لە ناوچەکە.