یاسایەکی دیکەی هەرێمی کوردستان هەڵوەشایەوە

(0) / / كوردستان / عێراق هەرێمی کوردستان


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
دادگای باڵای عێراق یاسایەکی دیکەی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە.
یاساکەش پێشتر لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراوە و تایبەتە بە هەموارکردنەوەی بڕگەیەکی یاسای سزادانی عێراقی.
شارەزایان دەڵێن کە ئەو کەسانەی بەو هەموارە لە ساڵی 2004 ەوە تاوانبار کراون، لەمەودوا بێتاوان دەردەچن.
یاسای ژمارە 42 ی ساڵی 2004 ی پەرلەمانی کوردستان هەموارکردنی بڕگەی دووەمی مادەی 408 ی یاسای سزادانی عێراقی بووە کە تایبەتە بە هاندانی خۆکوشتن، لەو هەموارەدا وشەیەک زیاد کراوە بەوەی دەبێت ئەو تۆمەتبارە بووبێتە هۆیەک بۆ خۆکوشتنی کەسێک کە سزاکەی بەندکردنە بەو مەرجەی لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.