کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئێران لە سەر ڕەوشی غەززە

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن محەممەد کازم ئالی سادق عێراق بەغدا ئێران


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە، کۆبوونەوەکەش تایبەت بە تاوتوێکردنی ڕەوشی غەززەوە بووە.
محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە شاری بەغدا سەردانی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد و هەر دوو لا جەختیان لە سەر پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین کردەوە.
باڵیۆزی ئێران و وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە چوارشەممە لە جەدەی سعوودیە بەڕێوە دەچێت و هەروەها کۆبوونەوە شەممەی داهاتووی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە لە قاهیرە، بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.