وادەی گەیشتنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا ڕاگەێندرا

(0) / / كوردستان / نەرمین مەعروف هەرێمی کوردستان عێراق


Oct 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی گەیشتنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدای بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
نەرمین مەعروف ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هیچ کێشەیەک لە بەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا نییە و پێدەچێت یەک شەممەی داهاتوو دەست بە ناردنی بکرێت ئەگەر پارەی پێویست لە بانکەکاندا هەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم زانیارییە داواکراوەکانی بە پەرلەمان و حکومەتی عێراق داوە و ئێستا هیچ بابەتێکی ناڕوون نەماوەتەوە.