میسر و ئەردەن دژایەتی خۆیان بۆ دەرکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە ڕاگەیاند

(0) / / ئەفریقیا / عەبدولفەتاح سیسی ئیسرائیل ئەمریکا غەززە میسر


Oct 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری میسر و شای ئەردەن لە قاهیرە کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە دژی هەر پلان و پرۆژەیەکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دەرکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە دەوستنەوە.
عەبدوڵڵای دووەم شای ئەردەن ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەردانێک گەیشتە قاهیرە و لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر کۆبووە. تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوە بووە.
هەر دوو لا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەرکردنی دانیشتووانی غەززە و نیشتەجێکردنی ئەوان لە میسر یان ئەردەن ڕەتدەکەنەوە و بە هەموو شێوەیەک دژی هەر پلان و پرۆژەیەکی ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەستنەوە.
عەبدوڵڵای دووەم و سیسی هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بەردەوامی ئەم شەڕە ناوچەکە بەرەو کارەساتێکی گەورە دەبات.