ئەمریکا 45 فڕۆکە هاوکاری سەربازیی گەیاندووەتە تەل ئەبیب

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئیسرائیل


Oct 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی شەڕی ڕژێمی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی زریانی ئەقساوە تا ئێستا 45 فڕۆکەی بارهەڵگر چەک و کەرەستەی سەربازی لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە تەل ئەبیب.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی شەڕی ڕژێمی ئیسرائیل کە ئەمڕۆ 20 ی تشرینی یەکەمی 2023 بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە ئەمریکا لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بڕی 1000 تەن چەک و کەرەستەی سەربازیی گەیاندووەتە تەل ئەبیب.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە چل و پێنجەمین فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی گەیشتووەتە دەستی حکومەتی تەل ئەبیب.