ئەردۆغان: حەماس تیرۆریست نییە و بۆ خاکەکەی خەبات دەکات

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان حەماس تورکیا


Oct 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بۆ تەل ئەبیب هەڵوەشاندووەتەوە و وتی کە حەماس گرووپێکی تیرۆریستی نییە و بۆ ئازادکردنی خاکەکەی خەبات دەکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە ئێمە بە نیازپاکییەوە بەدواداچوونمان بۆ ڕووداوەکانی فەڵەستین کرد بەڵام ئیسرائیل نیازێکی دیکەی هەبوو و تێڕوانینێکی دیکەی لە سەر ئێمە هەبوو و بەم بۆنەوە سەردانەکەم بۆ تەل ئەبیب هەڵوەشاندەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئەمریکا لە تاوانەکانی غەززەدا وتی کە ئەمریکا شکست دێنێت لە بەر ئەوەی کە نایەوێت جیهان دادپەروەرانە بەڕێوە ببرێت.
وتیشی کە تورکیا پەیوەندیی لە گەڵ ئیسرائیل هەیە بەڵام هیچ کات ڕەزامەندیی لە سەر ئەم شێوازەی سیاسەت و هەڵسووکەوتی تەل ئەبیب وەک گرووپ و حکومەت نییە.