ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە زیاتر لە 7 هەزار کەس

(0) / / ئاسیا / غەززە فەڵەستین ئیسرائیل


Oct 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدان و بریندارانی غەززەی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستیندا هاتووە کە لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانەکانی 20 ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، 7 هەزار و 28 کەس شەهید بوون.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە نێو ئەو شەهیدانەدا 2 هەزار و 913 منداڵ، هەزار و 709 ژن و 397 بەساڵاچوو هەیە.
بە هۆی شکستە گەورەکەی ئیسرائیل لە 7 ی تشرینی یەکەم و زەبرێکی کاریگەر کە بەر سوپا و دەزگا هەواڵگرییەکەی کەوتووە، نتانیاهۆ فەرمانی بۆردومانکردنی بەردەوامی غەززەی دەرکردووە کە تا ئێستاش بەردەوامە.