ئیسرائیل دیپلۆماتکارەکانی لە تورکیا کشاندەوە
(0) /
پاش لێدوانەکانی ڕۆژی شەممەی ئەردۆغان لە میانەی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی پشتیوانی بۆ فەڵەستینییەکان کە لە شاری ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو، ئیسرائیل سەرجەم دیپلۆماتکارەکانی لەم وڵاتە کشاندەوە.
ئیلی کوهن وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب سەرجەم دیپلۆماتکارەکانی لە تورکیا کشاندووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی تەل ئەبیب و ئەنکەرەیە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس تیرۆریستی نییە و ئیسرائیل ڕژێمێکی داگیرکارە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەگەر پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا نەبێت ئیسرائیل بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام نابێت.
تێبينيێك بنێرە: