حکومەتی عێراق: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا وڵات بەرەو لەناوچوون دەبات

(0) / / ئاسیا / عێراق باسم عەوادی ئەمریکا


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی کە پێشنیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەنجامی مەترسیداری بە دواوە دەبێت و عێراق بەرەو لەناوچوون دەبات.
باسم عەوادی وتی کە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەنگاوێکی مەترسیدارە و بە ئاسانی وەها بڕیارێک دەرناکرێت، ئەم هەنگاوە کاریگەریی لە سەر ڕێکەوتنی ستراتیژی لە گەڵ ئەمریکا هەیە و عێراق بەرەو لەناوچوون دەبات.
ناوبراو وتی: لە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی سوید. 16 باڵیۆزی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا ڕایانگەیاند کە باڵیۆزخانەکانی خۆیان دادەخەن و عێراق بە جێ دێڵن، هەر بۆیە چ چاوەڕوانییەک سەبارەت بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەیە؟ لێکدانەوەکانی ئێمە ئەوەیە کە لە ئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، کەس لە عێراقدا نامێنێتەوە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی: بوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە عێراق بەندە بە بوونی ئەمریکاوە، ئەو وڵاتانە لە بەر ئەمریکا هەست بە پارێزراوی دەکەن، بە کشانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هیچ لایەنێکی ڕۆژئاوا لە عێراقدا نامێنێتەوە.