ئەمریکا: هێزی شەڕکەر ڕەوانەی غەززە ناکەین

(0) / / ئەمەریکا / غەززە ئەمریکا کامالا هاریس


Oct 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ هێزێکی شەڕکەر بۆ ئیسرائیل و غەززە نانێرێت.
کامالا هاریس ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک نیاز و پلانی ئەوەی نییە هێزی شەڕکەر بۆ ئیسرائیل یان غەززە بنێرێت.
ناوبراو سەرەڕای ئەمەش پابەندبوونی ئەمریکای بە پاراستن و پشتیوانیکردنی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سەبارەت بە پەرەسەندنی شەڕی ئێستای غەززە هۆشداریی بە لایەنەکان داوە.