داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکرێت
(0) /
لە کۆی 329 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، 39 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و دەرکردنی ئێلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق، ئەوەش بەهۆی پشتیوانی ئەمریکا لە ئیسرائیل.
لە داواکارییەکدا بە ناونیشانی (بەستنی دانیشتنێکی تایبەت بە پرسی فەلەستین)، کە ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کردووە، هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئۆپەراسیۆنە جینۆسایدەکان و ئەو بارودۆخە سەختە مرۆییەی کە خەڵکی غەززەی گەمارۆدراو تووشی دەبێت و ئەو دەستدرێژی و شەڕەی کە بە فەرمی لەلایەن قەوارەی زایۆنیستیەوە ڕاگەیەندراوە و بوەتەهۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی فەلەستینی لە باکووری غەززە، بە پشتبەستن بە مادەی ٢٨ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، داواکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی نائاسایی پێشکەش دەکەین ، دانیشتنی داخراو کە تەنیا بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا و داخستنی باڵیۆزخانە و ڕاگرتنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی لە قەوارەی زایۆنیستی دەکەن.
دوای په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، بورهان مه‌عموری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی داخستنی باڵیۆزخانه‌كه، هه‌ڵمه‌تێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی په‌رله‌مانتاران ده‌ستپێده‌كه‌ن.
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كان بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا دوای پشتیوانیه‌كانی واشنتن بۆ ئیسرائیل له شه‌ڕی دژ به غه‌ززه ڕایگه‌یاند، ئەوە بڕیارێكه عێراق له‌ناو ده‌بات.
تێبينيێك بنێرە: