وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تورکیا دەکات

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل غەززە تورکیا ئێران ئەمیر عەبدوڵڵاهیان حەماس


Oct 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی چوارشەممە سەردانی تورکیا دەکات.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەنکەرە دەکات و لە گەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە.
تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و تاوانەکانی ئیسرائیل و پێویستی کۆدەنگی وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە لە پێناو ڕاگرتنی هێرش و تاوانەکانی تەل ئەبیب، لە ڕیزی گرنگترین ئامانجەکانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سێ شەممە لە قەتەر لە گەڵ هەر یەک لە میر و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس کۆبووە.