ئەمریکا: چەندین بژاردە سەبارەت بە داهاتووی غەززە تاوتوێ دەکەین

(0) / / ئەمەریکا / ئیسرائیل غەززە حەماس ئەمریکا


Nov 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە گەڵ لایەنەکانی دیکە چەندین بژاردە سەبارەت بە داهاتووی کەرتی غەززە تاوتوێ دەکات.
ئەنتۆنی بلینکەن ڕایگەیاند کە ئەمریکا و چەند لایەنێکی دیکە سەرجەم ئەو بژاردانە تاوتوێ دەکەن کە داهاتووی کەرتی غەززە بە بێ بوونی حکومەتەکەی حەماس لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئیسرائیل نایەوێت ئیدارەی کەرتی غەززە لە ئەستۆ بگرێت.
بلینکەن ڕایگەیاند کە بە لای ئەمریکاوە بوونی دەسەڵاتێکی فەڵەستینیی کاریگەر بۆ داهاتووی غەززە زۆر گرنگە بەڵام پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ئەم بژاردەیە تا چەندە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت؟
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەم بژاردەیە نەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێت بیر لە بژاردەی کاتی بکرێتەوە کە هاوکاری چەند وڵاتێکی ناوچەکە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایش و بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لە خۆ دەگرێت.