هەرێم کەی نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا دەکات؟

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Apr 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق ڕۆژی یەک شەممە 18 نیسان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە پێی ئەمەش دەبێت هەرێمی کوردستان ڕادەستکردنی نەوتەکەی بە بەغدا دەست پێبکات.

ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق ڕۆژی یەک شەممە یاسای بودجەی بڵاوکردەوە بەمەش بە فەرمی ئەو یاسایە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە پێی یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق، هەرێمی کوردستان دەبێت ڕۆژانە بەهای 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حکومەتی بەغدا بکات.

بەرپرسانی هەرێم هێشتا چاوەڕێی ئەوەن کە بزانن بەغدا مانگانە چەند بودەجەیان ڕادەست دەکات./.