هەڤاڵ ئەبوبەکر بڕیارێکی سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرا دەکات
(0) /
بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران پرۆژەی هێڵی ئاسنی سنە – هەمەدان کرایەوە و لە ڕێوڕەسمێکدا کە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئامادەی بوو، بڕیاردرا کە ئەم پرۆژەیە تا خاڵی سنوری باشماخ بەردەوام دەبێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی هێڵی ئاسنی سنە – هەمەدان بەشداریکرد کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاری درێژەپێدانی هێڵی ئاسنی سنەی تا خاڵی سنوری باشماخ دەرکردووە.
تێبينيێك بنێرە: