پارتی کاتی گەڕانەوەی بۆ کەرکوک ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / کەرکوک کوردستان


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیای پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەم حیزبە بڕیاری گەڕانەوەی بۆ کەرکوک دەرکردووە و پێشبینی دەکرێت سبەی یەک شەممە بارەگای لقی سێی خۆی لەم شارە وەربگرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیای پارتی، وەرگرتنەوەی بارەگای لقی سێی ئەم حیزبە لە شاری کەرکوک وەک سەرەتایەک بۆ دەستپێکردنەوەی کار و چالاکییە سیاسییەکانی دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک بە چەند هەنگاوێک دەبێت، لە هەنگاوی یەکەمدا بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشووی پارتی بە بڕیاری مەسعود بارزانی ڕادەستی زانکۆی کەرکوک دەکرێت و لە هەنگاوی دووەمدا پارتی بارەگای لقی سێی خۆی لەم شارەدا وەردەگرێتەوە.