ئەمریکا: هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانمان لە عێراق زیادی کردووە

(0) / / ئەمەریکا / سابرینا سینگ غەززە ئەمریکا


Nov 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو، لانیکەم 40 جار کراونەتە ئامانجی هێرشەکان کە 22 هێرشی لە عێراق و 18 هێرشیش لە سوریاوە بووە.
سابرینا سینگ ڕایگەیاند کە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا زیادی کردووە.
هێرشەکان لە لایەن گرووپەکانی سەر بە بەرەی خۆڕاگری لە کاردانەوەیان بەرامبەر بە تاوانەکانی غەززە دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای زیادبوونی هێرشەکان، ڕێژەی زیانە مرۆیی و ژێرخانییەکانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا هێندە بەرچاو نەبووە.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەر لایەنێکی کرد کە بەشداری لە شەڕی غەززەدا بکات.