ڕێبەر ئەحمەد: لایەنی دیکە نایەوێت هەولێر و بەغدا پەیوەندییان باش بێت

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان بەغدا هەولێر عێراق محەممەد شیاع سودانی مەسرور بارزانی


Nov 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەولێر بەردەوام هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا داوە.
ڕێبەر ئەحمەد ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە ڕەوشی عێراق لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی چەتن هاوسی بەریتانیا لە لەندەن ڕایگەیاند کە کەسان و لایەنەکانی دیکە دەستێوەردان دەکەن تا هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراق پەیوەندییەکی باشیان نەبێت.
ناوبراو ڕێکەوتنی بودجەی لە نێوان مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیری عێراق بە نموونە هێناوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێکەوتنە لە پەرلەمان گۆڕدرا و تەنانەت ئەگەر پەرلەمانیش ئاستەنگی درووست نەدەکرد، لە دادگای فیدراڵی ڕێگریی لێدەکرا کە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.