سودانی بۆ سەردانی هەولێری کرد؟
(0) /
هۆکاری سەردانە لە ناکاوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو.
فادی شمەری ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە سەردانەکەی پێنج شەممەی محەممەد شیاع سودانی بۆ هەرێمی کوردستان لە پێناو گەیشتن بە چارەسەری کێشەکانی ئێستایە و پەیوەندی لە گەڵ هەرێم بەشێکی سەرەکی سەقامگیری عێراقە.
ناوبراو وتی کە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر بە ستراتیژێکی گرنگی حکومەتی عێراق دادەنرێت و حکومەت دەبێت بەردەوام هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان بدات نە خوڵقێنەری قەیرانەکان بێت.
شمەری سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش وتی کە ڕاگرتنی ئەم پرۆسەیە پەیوەندی بە کاروباری تەکنیکی و گرێبەستەکانەوە هەیە و کۆبوونەوەی نێوان کۆمپانیای سۆمۆ و نوێنەری کۆمپانیاکانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە و هیوادارین لە سەر شێوازێکی هاوبەش بگەنە ڕێکەوتن و ئەمەش کاتی دەوێت.
تێبينيێك بنێرە: