مەسرور بارزانی پەیامێکی نوێی گەیاندە بەغدا

(0) / / كوردستان / بەغدا مەسرور بارزانی عێراق هەرێمی کوردستان


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی هەناردەی نەوت زیانی چەند ملیار دۆلاریی بە گەنجینەی گشتی گەیاندووە.
مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دووپات کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دەبێت لە زووترین کاتدا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی ڕاسپارد کە لە گەڵ تیمی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ماوەی چەند ڕۆژ لە هەولێر دەبن، هەماهەنگی تەوای هەبێت.