وەزیری نەوتی عێراق چی بە سەرۆکی هەرێم ڕاگەیاند؟

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی عێراق حەیان عەبدولغەنی


Nov 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری نەوتی عێراق لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
حەیان عەبدولغەنی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق لە چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان جیدییە.
لە کۆبوونەوەکەی وەزیری نەوتی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا باس لە دوایین هەنگاو و ڕێکارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و دانوستانەکانی پەیوەندیدار کراوە.
بارزانی ڕایگەیاند کە هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی گەورەی بە داهاتی گشتی عێراق گەیاندووە.
ڕاشیگەیاند کە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە داهاتوویەکی نزیکدا گرنگ و پێویستە.