جەبار یاوەر: هێرشە ڕۆکێتییەکانی سەر هەولێر لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی عێراقەوە دەکرێت

(0) / / كوردستان / جەبار یاوەر


Apr 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کاری لێژنەکانی لێکۆڵینەوە لە سەر هێرشەکەی ئەم دواییەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کۆتایی نەهاتووە.

جەبار یاوەر وتی کە لێکۆڵینەوەکان لە سەر هێرشەکەی ئەم دواییەی هەولێر بەردەوامە و لێژنەکەی حکومەتی بەغداش تا ئێستا نەگەیشتووەتە بڕیاری کۆتایی.

جەبار یاوەر وتی کە هێرشە ڕۆکێتییەکانی سەر هەولێر لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی عێراقەوە کراون و ئەوان لێکۆڵیەوەیان دەستپێکردووە و بەڵێنی ئەوەشیان داوە کە ڕەهەندە جیاجیاکانی ئەم هێرشانە تاوتوێ بکەن.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشەدا وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمیش جەختیان کردووەتەوە کە هێرشەکانی سەر هەولێر تاوانێکی تیرۆریستی ڕێکخراوەییە و ئاسایشی هەرێم و عێراقی بە گشتی کردووەتە ئامانج./.