مەسرور بارزانی زانیاری نوێی لە سەر مووچە ئاشکرا کرد
(0) /
دوای كۆبونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه بوو كردومانه‌و ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه به‌غدایه كه ده‌بێت شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ڕه‌وانه بكات.
ئەمرۆ سێ شەممە ١٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم له‌میانی بەشداریكردنی لەفێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، جگه له ناردنی نامه، له‌باره‌ی بابه‌تی ناردنی ٧٠٠ ملیاری مانگانه، قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه، كاتی خۆی ئێمه داوای بڕه پاره‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی ئه‌مساڵمان كرد كه ماون، بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان بڕیاریاندا پاره بۆ سێ مانگ بنێرن، ئێمه داوای ٨٠٠ ملیارمان كرد، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ٧٠٠ ملیار دا، بۆ سێ مانگی دیكه‌ش ئێمه دیسانه‌وه قسه‌مان كردوه و ئه‌وان وتویانه له مانگی ١٢ ده‌بێت ته‌سفییه حیسابات بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی ماوه دابینی بكه‌ن، ئیتر ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وانه ده‌بین به‌ڵێنه‌كانی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن.
باسی لەوەشکرد، ئەوەی لەسەر هەرێم بووه لەڕوی کاری تەکنیکی یاخود یاسایی، هەرچی ئەرکی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بوە، جێبەجێکراوە، هەمووشمان لەگەڵیان باسکرد، دەمێنێتەوە سەرئەوەی کە مافەکانی خەڵکی کوردستان وەکو خۆی کە لەدەستوردا هاتوە، ئەوانیش رێز لەو مافانە بگرن و جێبەجێیان بکەن.
تێبينيێك بنێرە: