لە کۆبوونەوەی نێوان سودانی و حەلبوسی چی گوزەرا؟

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی عێراق


Nov 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی لە سەر کار لادراوی پەرلەمانی عێراق لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووە.
لە پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ دوورخستنەوەی محەممەد حەلبوسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، ناوبراو لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی نێوان سودانی و حەلبوسی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کراوە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت کاری بەردەوام بکرێت بۆ سەقامگیری سیاسی.
ڕاشیگەیاندووە کە سودانی و حەلبوسی جەختیان لە سەر گرنگی وتووێژ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردووەتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاندووە کە دەبێت سەرجەم کێشە و گرفتەکان لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بکرێن، ئەویش لە ڕێگای پەیوەندی نێوان ئەو لایەنە سیاسییانەی کە نوێنەرایەتی پرۆسەی سیاسی عێراق دەکەن.