کاتی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی حەلبوسی دیاریکرا

(0) / / ئاسیا / عالیە نەسیف عێراق محەممەد حەلبوسی


Nov 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی دیاریکرد.
عالیە نەسیف ڕایگەیاند کە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتی تەزویر ڕوبەڕوی دادگای دەبێتەوە، وتی: هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەکەوێتە پاش هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە 18 ی کانوونی یەکەم بەڕێوە بچێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دادگای فیدراڵی لە دۆسیەی محەممەد حەلبوسی ئاماژەی بە تزویر و کاری نایاسایی داوە و ئەمەش وا دەکات کە دۆسیەی دیکەی لە دادگا بۆ بکرێتەوە.
نەسیف وتی کە شوێنگرەوەی حەلبوسی لە نێو پێکهاتەی سوننەی دەبێت.