ئەردەن: ئیسرائیل ناوچەکە بەرەو دۆزەخ دەبات

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل غەززە


Nov 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەردەن ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی وزە و ئاو لە گەڵ ئیسرائیل واژۆ ناکات، لە بەر ئەوەی کە ئەو ڕژێمە تەواوی ناوچەکە بەرەو دۆزەخ دەبات.
ئەیمەن سەفدی ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئیسرائیل بە هەنگاو و توندووتیژییەکانی هەموو ناوچەکە بەرەو دۆزەخ دەبات، ئەگەر هەر وڵاتێکی ناوچەکە ئەو کارەی ئێستای ئیسرائیلی بکردایە، سزای بە سەردا دەسەپێندرا.
ناوبراو داوای لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە هەڵوێستێکی ڕوونیان سەبارەت بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە هەبێت.
وتیشی کە ئەوەی ئیسرائیل لە غەززە دەیکات تاوانی جەنگە و ناتوانێت وەک بەرگریکردن لە خۆی باسی بکات.