وەزیری بەرگری عێراق لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆبووە

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی عێراق هەرێمی کوردستان


Nov 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.
بارەگای بارزانی ئەمڕۆ شەممە 18 ی تشرینی دووەمی 2023 ڕایگەیاند کە لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی لە گەڵ سابت محەممەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری عێراق کۆبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا بیر و ڕایان لە سەر بارودۆخی عێراق، شەڕی دژ بە تیرۆر، هاوئاهەنگی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ کردووە.