شای ئەردەن: بەردەوامی تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە دۆخی ناوچەکە دەتەقێنێتەوە

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل غەززە


Nov 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
شای ئەردەن داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە ئیسرائیل پابەند بە یاسای نێودەوڵەیییەوە بکەن.
عەبدوڵڵای دووەم لە میانەی چاوپێکەوتنی ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا داوای ڕاگرتنی بەپەلەی شەڕی غەززە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوشارەکانی لە سەر ئیسرائیل چڕ بکاتەوە.
ناوبراو شەڕی غەززەی بە دڕندانە و قێزەون ناو برد و وتی کە ئەگەر شەڕەکە بەردەوام بێت مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی لە ئارادایە و دۆخی ناوچەکە بەرەو تەقینەوە دەبات.