هەریر بۆردومان کرایەوە

(0) / / ئاسیا / غەززە سوریا ئەمریکا عێراق هەریر


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
بنکەی سەربازی هەریر سەر بە هێزەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە کرایەوە ئامانج.
شەوی چوارشەممە بە دۆرنێکی خۆکوژ هێرش کرایە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی هەریر لە هەرێمی کوردستان.
گرووپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا 66 جار هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و سوریا.