بۆ نەوتی هەرێم هەناردە ناکرێتەوە؟

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان کەمال محەممەد


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ڕاگەیاند.
کەمال محەممەد ڕایگەیاند کە لە ڕووی هونەرییەوە هیچ کێشەیەکمان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە تورکیاش هیچ کێشە و گرفتێکی نەخستووەتە سەر ڕێگای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و ئامادەیی ئەوەشی دەربڕیوە کە هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە دەست پێبکاتەوە.
کەمال محەممەد ڕایگەیاند کە تەنیا کێشەی ڕێگر لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراو بۆ خەرجی کۆمپانیاکانە کە ڕایانگەیاندووە بەو پارەیە ناتوانن وەبەرهێنانی نەوت بکەن.