ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد زیاتر بووە

(0) / / ئاسیا / عێراق ئەمریکا غەززە عەین ئەسەد


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئامارێکی نوێی لە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد ئاشکرا کردووە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا بە شەڕکەر و ڕاوێژکارەوە لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد زیاتر لە 6 هەزار کەسە.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئۆسترالیاش لەو بنکە سەربازییەدا جێگیر کراون.
سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکە ڕایگەیاندووە کە بەشیک لەو هێزانە هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە بنکە سەربازییەکانی دیکەی ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانی وەک کوێت براونەتە عەین ئەسەد.