بایدن: ڕەنگە ئاگربەستی غەززە درێژ بکرێتەوە

(0) / / ئەمەریکا / میسر قەتەر ئیسرائیل غەززە جۆبایدن ئەمریکا


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەستە کاتییەکەی غەززە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ئارادایە.
جۆبایدن ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنی ئاگربەستە کاتییەکەی غەززە بە باشی جێبەجێ دەکرێت و ئەمەش سەرەتایە و پێشبینی دەکرێت دیلی زیاتریش ئازاد بکرێت.
ناوبراو وتی: ئەم ئاگربەستە دەبێت هەلێکی هاوکاری مرۆیی زیاتر بۆ کەرتی غەززە بێت و بۆ درێژکردنەوەی لە گەڵ سەرکردەکانی میسر و قەتەر و ئیسرائیل لە پەیوەندیداین.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە چارەسەری کێشەی فەڵەستین بە بوونی دوو دەوڵەتی جیا دەکرێت.
بایدن بانگەشەی ئەوەیکردووە کە هەوڵ دەدرێت حەماس دەستی بە هاوکارییەکان نەگات.