ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێسنور چۆن باسی هەرێمی کوردستان دەکات؟

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Apr 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێسنور ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیی لە سەر ئازادی ڕاگەیاندن لە سەرتاسەری جیهان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە لە هەرێمی کوردستانی نیمچە سەربەخۆی باکوری عێراق، وا دیارە کە هیچ سنورێک بۆ سزادانی ئەو ڕۆژنامەوانانە نییە کە ڕەخنە لە خێزانە فەرمانڕەواکان دەگرن و ئەوان بە تۆمەتەکانی سیخوڕیکردن یان خستنە مەترسی ئاسایشی نیشتمانی، لە سەر بنەمای ئەو دانپێدادانەی لە ژێر ئەشکەنجە یان هەڕەشە وەرگیراون، زیندانی دەکرێن.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە هەندێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەرێم لە دۆخی ناڕووندا گیانیان لە دەستداوە و هیچ لێکۆڵینەوەیەکی جیدی لە سەر مردنیان نەبووە.

ڕاپۆرتەکە عێراقی لە پلەی 163 و وەک خەراپترین وڵات لە ڕووی ئازادی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری ناو بردووە./.