ئایا مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دابەش دەکرێت؟

(0) / / كوردستان / بەغدا شێخ جەناب عێراق


Nov 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاندی دانوستانکاری هەرێم ڕایگەیاندووە کە شاندەکە لە گەڵ حکومەتی عێراق لە ڕێکەوتن نزیک بووەتەوە.
ئەو سەرچاوە بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ڕۆژی دووشەممەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندووە کە بڕیارە بەغدا سێ قەرزی دیکە بە بڕی 700 ملیار دینار ڕەوانەی هەولێر بکات.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو سێ قەرزە بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 یە و لە دوای سەری ساڵ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕێکەوتنی نوێ دەکرێت.
شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، لە بەغدایە.