واشنتن پۆست: 10 هەزار ئەمریکی بۆ شەڕی غەززە چوونەتە ئیسرائیل

(0) / / ئەمەریکا / ئیسرائیل غەززە


Nov 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە سەر زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە هەزاران جولەکەی ئەمریکی بەشدارییان لە شەڕی غەززەدا کردووە.
پاش بانگهێشتکردنی سەربازانی یەدەک لە سوپای ئیسرائیل، بە هەزاران جولەکەی ئەمریکیش گەڕانەتەوە ئیسرائیل و بە شێوازێک بەشدارییان لە شەڕی غەززەدا کردووە.
واشنتن پۆست ژمارەی ئەوانەی بە 10 هەزار کەس ناو بردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە 8 هاووڵاتیی لە میانەی بەشداری لە سوپای ئیسرائیل بۆ شەڕی غەززە کوژراون.