پوتین هەڕەشە لە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین


Apr 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ڕووسیا هۆشداریی دایە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕایگەیاند کە مۆسکۆ لە بەرامبەر هەر هەنگاوێک کاردانەوەی توندی دەبێت.

ڤلادیمیر پوتین بە ئاماژە بە گرژییەکانی ئەم ڕۆژانەی نێوان وڵاتەکەی و وڵاتانی ڕۆژئاوا وتی کە وەڵامی مۆسکۆ بۆ هەر هەنگاوێک کە دژی بێت، توند و ڕۆخێنەر دەبێت.

ناوبراو وتی کە ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوا هێڵە سورەکانی ڕووسیا ببەزێنن، بە جۆڕێک ڕوبەڕویان دەبینەوە کە پەشێمان ببنەوە./.